زۆرترین کات پرسیاری ئەوەم لێ دەکرێت ئاخود چ جۆرە ئەپێک باشترین ئاستی سکیوریتی هەیە بۆ گفتوگۆکردن و چاتکردن و ئەنجامدانی پەیوەندیە دەنگی و وێنەی و تێکستیەکان، لە ئێستادا سەدان ئەپێ جیاواز لەبەردەستن و وەبەرهێنراون لەلایەن کۆمپانیا تەکنۆلۆژیە جیهانیەکانەوە بۆ ئەنجامدانی پەیوەندیە دیجیتاڵیەکان. بەڵام پرسیار لێرەدایە ئاخود دەبێت هەموان پارێزراو بن و ئاستی پارێزراویان زۆر بەهێز بێت. زۆر بەکورتی بێگومان نەخێر، چونکە بەشێکی زۆر لەم ئەپانە میتۆدەکانی تێکدان و شاردنەوەی داتاو زانیاریان " cryptography " بەکارنەهێناوە بۆ پارێزگاریکردنی داتاکان، بە تایبەت لە کاتی گواستنەوە و هاتوچوی دوو لایەنەی پەیوەندیەکاندا، ئەگەر بەکاریش هێنرابێت ئەوا زۆر جار ڕێگە نەدراوە کۆنترۆڵ بکرێت لەلایەن کەسی بەکارهێنەرەوە، کە ئەمەش هۆکارە بۆ لاوازی دابەزینی ئاستی سکیوریتی زۆربەی ئەپەکانی پەیوەندیە دیجیتاڵیەکان. لەم بابەتەدا باشترین ئەپەکانی گفتوگۆکردن و پەیوەندیەکانمان بۆ هەڵبژاردون کە بریتین لە:
١/ whatsapp
٢/ Signal
٣/ telegram
ژمارەی بینین : 776