پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی ناحکومی-ئێواران، یەکێکە لەناوەندە پەروەردەییەکانی کۆمپانیای مایا سەر بەقەیوان گروپ، پەیمانگە لەساڵی ٢٠١٠-٢٠١١ وەک ناوەندێکی ئەکادیمی سەر بەوەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دامەزراوە. کۆی فێرخوازانی وەرگیراو لە ساڵی یەکەمی دامەزراندنیەوە تا ئێستا (٢٠٦٤) دوو هەزار و شەست و چوار فێرخوازبووە ، لەئێستادا زیاتر لە( ٧٢٠ ) فێرخوازی هەیە و فێرخواز لەپۆلی نۆی بنەڕەتییەوە وەردەگرێت، خوێندن تێیدا بۆ ماوەی پێنج ساڵە و تەمەن و نمرە رێگرنییە و بڕوانامەی دبلۆم لە بواری زانستی کۆمپیوتەر دەبەخشرێتە فێرخوازان.
لەم پەیمانگەیە فێرخواز بەگشتی لەبواری زانستی کۆمپیوتەر درێژە بەخوێندن دەدات، بەڵام لە قۆناغی چوارەم و پێنجەمی خوێندنیدا تایبەتمەندی وەردەگرێت لە یەکێک لەبەشەکانی ( پڕۆگرامسازی و نێتۆرکین و وێب دیزایندا ) لە دامەزراندنیشیەوە تا ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٢ پەیمانگە هەشت خولی دەرچوونی هەبووە و ، بڕوانامەی دبلۆمی دەرچووان بەخشراوەتە ( ٩٥٩ ) نۆسەد و پەنجا و نۆ ، فێرخواز کە لە پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی ناحکومی خوێندنیان تەواوکردووە.
یەکێک لە هەرە تایبەتمەندییە دیارەکانی پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی ناحکومی، ئەوەیە لە سەرەتای دامەزراندیەوە تا ئێستا ساڵانە لەسەر ئاستی ڕیزبەندی هەڵسەنگاندنی وەزارەتی پەروەردە کە بۆ پەیمانگە ناحکومیەکان ئەنجامی دەدات، بۆ پێنجەمین جار لەسەریەک لەسەر ئاستی ڕیزبەندی پەیمانگە ناحکومیەکانی پارێزگای سلێمانی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە ، هەر ئەوەش وایکردووە ساڵانە خواستێکی زۆری خوێندن لەسەر پەیمانگەکە هەبێت، چونکە بێگومان ناوبانگ و کوالێتی باش و ئاستی بەرز گرنگە بەلای زانست خوازانەوە.
لەگەڵ ئەوەی پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی ناحکومی، وەک یەکێک لەناوەندە پەروەردەییەکانی کۆمپانیای مایا، خاوەنی بینایەکی مۆدێرن و پێشکەوتووە بە پێی ستانداردەکان لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی ستافێکی شارەزا و بەئەزموون و خاوەن بڕوانامەی بەرزە، ئەوە جگە لەوەی هەموو پێداویستیەکانی خوێندن و کتێبخانە و بەشە ناوخۆیی و کافتریا و پێداویستیەکانی تر لەبەرچاو گیراوە.
ژمارەی بینین : 1292