لیژنەیەکی باڵا لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەیمانگەکان و مەشقکردن سەردانی پەیمانگەیانکرد

رۆژی سێ شەمە 24ـ1ـ2023 بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی ژێرخانی زانستی پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی ناحکومی، لیژنەیەکی باڵا لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەیمانگەکان و مەشقکردن لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەپێک هاتبوونلەهەریەکە لە بەڕێزان: (م. مظفر مصطفی) بەڕێوەبەری گشتی و (م. عثمان رشید) بەڕێوەبەری پەیمانگەکان و (م. دارا حامد) بەڕێوەبەری پەیمانگەکانی کۆمپیوتەر، سەردانی پەیمانگەکەمانیان کرد و دوای پێشوازی لێکردنیان لەلایەن بەڕێز بەڕێوبەری پەیمانگە و یاریدەدەرانی پەیمانگەوە لیژنەی ناوبراو بەشەکانی پەیمانگەیان بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە بەدواداچونیان بۆ زانستی و دڵنیای جۆری پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی ناحکومی کرد.













ژمارەی بینین : 324