ئەمڕۆ 22/2/2023 لەلایەن بەڕێز(سەفین سامی قادر) سیمینارێكی (فریاگوزاری ئاگركەوتنەوە) بۆ ژمارەیەك لە فێرخوازان و مامۆستایان و ستافی پەیمانگە پێشكەشكرا، تیایدا بەووردی تیشكی خستە سەر چۆنیەتی پلاندانانی پێشوەختەو خۆئامادەكردن بۆ ڕێگریكردن لە ڕوودانی ئاگركەوتنەوە، دۆزینەوەی ئەو ڕێگایانەی كە چۆن بتوانین خۆمانی لێ ڕزگار بكەین لەكاتی بوونی ئاگركەوتنەوەدا، چۆنیەتی ڕزگاركردنی كەسانی تر و ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی بۆیان.
ژمارەی بینین : 604