خولی پەرەپێدان

مامۆستایانی پەیمانگە بەشداری دەكەن لەخولی ( خولی پەرەپێدان )

پەیمانگەی كۆمپیوتەری سلێمانی ناحكومی و پەیمانگەی سلێمانی ناحکومی، خولی ڕاهێنان ( خولی پەرەپێدان ) لەبارەی ڕێگاکانی وانە وتنەوە بۆ مامۆستایانی پەیمانگە دەكاتەوە ، خولەکە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی (بەڕێوەبەرایەتی مەشق و ڕاهێنان)، رۆژی ٢٧-٨-٢٠٢٣ دەستیپێکردووە و ماوەی (٥) پێنج ڕۆژ دەخایەنێت.
لەخولەکەدا چەندین مامۆستای بەئەزمون و شارەزا لە بوارەکانی (ڕێگاکانی وانە وتنەوە ، پەروەردەی دەرونزانی و بەڕێوەبردن و راپرسی) بەڕێزان مامۆستا (شێرزاد حمید أحمد، هەڵۆ محمد عزیز) شیاندن بە مامۆستایانی بەشدار دەکەن و لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ فێرخوازان و شێوازی وانە وتنەوەیان بەرچاو ڕوونی زیاتریان پێدەدەن، ئەوەش لەپێناو باشتر خزمەتکردنی فێرخوازان و زیاتر بەرزکردنەوەی کوالێتی خوێندن لە پەیمانگەكەمان.



















ژمارەی بینین : 498