خوولی ڕاهێنانی ( شێوازی پلاندانان و چۆنێتی داڕشتن و پلانێكی سەركەوتوو) ئەنجامدرا

ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٤/٢/١٧ بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پەیمانگە بەڕێز مامۆستا هاوژین حسن و بەئامادەبوونی یاریدەدەرانی پەیمانگە، پەیمانگەی كۆمپیوتەری سلێمانی ناحكومی، خولێکی ڕاهێنانی بەناونیشانی (شێوازی پلاندانان و چۆنێتی داڕشتن و پلانێكی سەركەوتوو) بۆ مامۆستایانی پەیمانگە ڕێكخست، كە لە لایەن سەرپەرشتیار و مامۆستاو ڕاهێنەر (شیروان احمد) پێشكەشكرا، مامۆستایانی بەشدار لەخوولەکە لەبارەی چۆنیەتی داڕشتن و پلانێكی سەركەوتوو، مامەڵەکردن لەگەڵ فێرخوازان بەرچاو ڕوونی زیاتریان پێدرا، ئەوەش لەپێناو باشتر خزمەتکردنی فێرخوازان و زیاتر بەرزکردنەوەی توانستی زانستی و کوالێتی خوێندن لە پەیمانگەكەمان.



































ژمارەی بینین : 355