یادی بۆنەکانی ڕاپەرینە مەزنەکەی گەلی کورد و یادی ڕۆژی جیهانی ژنان و یادی رۆژی نیشتیمانی جلی کوردی

چەند چالاکییەك یادی بۆنەکانی ڕاپەرینە مەزنەکەی گەلی کورد و یادی ڕۆژی جیهانی ژنان و یادی رۆژی نیشتیمانی جلی کوردی بەرز ڕاگیرا
لەئێوارەیەکی تایبەت و جواندا، پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی ناحکومی، بەسازدانی رێورەسمێک یادی بۆنەکانی ڕاپەرینە مەزنەکەی گەلی کورد و یادی ڕۆژی جیهانی ژنان و یادی رۆژی نیشتیمانی جلی کوردی بەرزو پیرۆز ڕاگرت، لەو ئێوارە یادەدا مامۆستایان و خوێندكارانی پەیمانگە بەشداربوون، چەند ساتێکی خۆشیان بەسەربردوو بەجلی کوردی ئاڵ و واڵاوە دواین ڕۆژەکانی دەوامی خوێندنیان ڕازاندەوەو ڕۆژی ١٠ ئازاریانکردە ڕۆژیکی پر یادەوەری و بەسەربردنی کاتی خۆش لەگەڵ هاوڕێی و هاوپیشەو هاوپۆلەکانیان.







































ژمارەی بینین : 287