دابەشکردنی فۆڕم و وەرگرتنی خوێندكار
CIS 2024-2025

مژدە بۆ سەرجەم دەرچوانی پۆلی نۆی بنەڕەتی 
پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی ناحکومی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ - ٢٠٢٥
لەڕۆژی دوو شەممە ( ٢٧-٥-٢٠٢٤) دەست دەکات بە دابەشکردنی فۆڕم و وەرگرتنی خوێندكار.
لە پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی ناحکومی وەک یەکێک لەناوەندە پەروەردەییەکانی کۆمپانیای مایا سەربە قەیوان گروپ، تەمەن و نمرە رێگرنییە و خوێندن لەپەیمانگەکەمان بۆ ماوەی پێنج ساڵە، کرێی خوێندن بە چوار قیست دەدرێت و داشکاندنی گەورە بۆ یەکەم و دووەم و سێیەمەکان کراوە.
پەیمانگەکەمان دەکەوێتە ناو سروشتە جوان و دڵڕفێنەکەی پڕۆژەی نیشتەجێبونی بەرزاییەکانی سلێمانی، کەتێیدا یاریگا و هۆڵی وەرزشی و مەلەوانگە و یانەی ئەسپواریشی تێدایە.
ڕۆژانی یەک شەممە تا چوارشەممە لەکاتژمێر ( ٩ی بەیانی بۆ ٦ ئێوارە ) فۆڕم دابەش دەکرێت.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونەوە 2121 559 0770 یان 2121 047 0770


پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی ناحکومی داهاتویەکی گەشترت بۆ مسۆگەر دەکات

ژمارەی بینین : 166