کۆمپانیای مایا بۆ پەروەردەو فێرکردن، ساڵانە فستیڤاڵی ساڵانە بۆ سەرجەم ناوەندەکان ساز دەکات و توانا و لێهاتوویی فێرخوازەکانی دەخاتە ڕوو .
بۆ ئەمساڵیش لە ڕۆژی ٢٠٢٤/٥/٢٥ بە دروشمی "بە داهێنان و نوێگەری، خەیاڵەکان دەکەینە ڕاستی" لە ناوەندی فێرکاری شێخ فاخر شێخ طیب دووەمین فستیڤاڵی مایا بەڕێوەچوو.
لەمیانەی فستیڤاڵەکەدا و لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی٢٠٢٤/٧/٤ بڕوانامەی تایبەت بە خۆبەخشان بەخشرابە سەرجەم فێرخوازانی بەشدار، هەروەها لیژنەی زانستی فستیڤاڵ بە ناوی کۆمپانیای مایاوە سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە سەرجەم بەشداربووان و خۆبەخشان بە گشتی و فێرخوازانی بەشدار بە تایبەتی کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی زیاتری بۆ خواستن،
هیوای سەرکەوتن و چاوەڕێی پرۆژە و بیرۆکەی زیاترتان لێدەکەین.
ژمارەی بینین : 1162