مامۆستایانی پەیمانگە بەشداری دەكەن لەخولی (پەرەپێدانی تواناكانی مامۆستایان)

پەیمانگەی كۆمپیوتەری سلێمانی ناحكومی و پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی ناحکومی،
خولێکی ڕاهێنان ( خولی پەرەپێدانی تواناكانی مامۆستایان) لەبارەی ڕێگاکانی وانە وتنەوە بۆ مامۆستایان كردەوە،
خولەکە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی (بەڕێوەبەرایەتی مەشق و ڕاهێنان)،
رۆژی ١٠-٩-٢٠٢٤ دەستیپێکردو ماوەی (٧) حەوت ڕۆژی خایاند.

لەخولەکەدا چەندین مامۆستای بەئەزمون و شارەزا لە بوارەکانی (ڕێگاکانی وانە وتنەوە، میتۆدەكان پێداگۆجی، پلان دانان و بەڕێوەبردنی پۆل و پێوانەو هەڵسەنگاندن)
لەلایەن بەڕێزان مامۆستا (د. ناز احمد، د. سەردار مەحمود، د. لانە ئاراس، هەنار احمد، جبار عزیز) شیاندن بە مامۆستایانی بەشداری كراو و لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ فێرخوازان و شێوازی وانە وتنەوەیان بەرچاو ڕوونی زیاتریان پێدان،
ئەوەش لەپێناو باشتر خزمەتکردنی فێرخوازان و زیاتر بەرزکردنەوەی کوالێتی خوێندن لە پەیمانگە.







































ژمارەی بینین : 100