خوولی پلانی پەرەپێدان

بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پەیمانگە بەڕێز مامۆستا هاوژین حسن و بەئامادەبوونی یاریدەدەرانی پەیمانگە، پەیمانگەی كۆمپیوتەری سلێمانی ناحكومی، خولێک بەناونیشانی (پلانی پەرەپێدان) بۆ مامۆستایانی پەیمانگە ڕێكخست، كە لە لایەن سەرپەرشتیار و مامۆستاو ڕاهێنەر (شیروان احمد) پێشكەشكرا، مامۆستایانی بەشدار لەخوولەکە لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ فێرخوازان و خود هەڵسەنگاندنی مامۆستا بەرچاو ڕوونی زیاتریان پێدرا، ئەوەش لەپێناو باشتر خزمەتکردنی فێرخوازان و زیاتر بەرزکردنەوەی توانستی زانستی و کوالێتی خوێندن لە پەیمانگەكەمان.





























ژمارەی بینین : 333