مامۆستایان و خوێندكارانی پەیمانگە خولێکی فریاگوزاری سەرەتاییان بۆئەنجام درا

لەهۆڵی کۆنفرانسی پەیمانگە خولێکی هۆشیاری فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بەشێک لە مامۆستایان و سەرجەم خوێندكارانی پەیمانگەی كۆمپیوتەری سلێمانی ناحكومی کرایەوە، خولەکە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پەیمانگە سازدراو لەلایەن ڕاهێنەر ( سۆما محمود محمد) و (مەریوان بەكر صابر) لەبەشی تەندروستی و سەلامەتی پەیمانگە بەڕێوەچوو. لەخولەکەدا بۆماوەی شەش كاتژمێر، لە دوو ڕۆژدا بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی لەسەر حاڵەتەکانی (شکاوی، سوتاوی، برینداری و لەهۆش خۆچوون و هەناسەنەدان) و چۆنیەتی ئەنجامدانی کاری فریاگوزاری سەرەتایی بۆئەو کەسانەی توشی ڕووداوە نەخوازراوەکان دەبن ڕاهێنان کرا، بەو پێیەیی فریاگوزاری سەرەتایی پێویستەو فێربون و ڕاهێنان لەبارەیەوە بۆ هەموو تاکێک گرنگە ،هەربۆیەش پەیمانگە بە پێویستی زانی ئەو خولە بکاتەوە























ژمارەی بینین : 316